گەورە بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە بەغداد كوژرا

ئەفسەرێكی هێزەكەش كوژراوە و پلەدارێكی دیكەش برینداربووە

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەكدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، كوژرانی گەورە بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكان لە باكووری بەغدادی پایتەخت ڕاگەیەنرا.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازار لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵمەتێكیان بۆ دەستگیركردنی “یەكێك لە دیارترین و مەترسیدارترین بازرگانانی هۆشبەر و كارتێكەرە عەقلییەكان” لە ناوچەی (سریدات) لە باكووری بەغداد ئەنجامدا.

بەپێی بەیاننامەكە، تۆمەتبار ڕوبەڕووی هێزەكە بووەتەوە و لە ئاكامدا كوژراوە، هەر لەو ڕوبەڕوبوونەوەیەدا ئەفسەرێكی هێزەكەش كوژراوە و پلەدارێكی دیكەش برینداربووە.

بەیاننامەكە ناو و ناسنامەی تۆمەتبارەكەی ئاشكرانەكردووە.

بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیا عێراقییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، تۆمەتبارەكە بە هەڵدانی بۆمبی دەستی ڕوبەڕووی هێزەكە بووەتەوە و هەر ئەمەش هۆكاری ئەو زیانە گیانیەیە كە لە هێزە ئەمنییەكەدا كەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕونکردنەوەیەک لە کارەبای هەرێمەوە

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس سێ بژاردە دەخاتە بەردەم دیبالا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوسەرگیریی منداڵان یەکێکیانە.. دادوەریی عێراق ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی جیابوونەوە بڵاودەکاتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، هۆکارە پاڵنەرەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژی جیابوونەوەی هاوسەرانی لە عێراق خستەڕوو، یەکێک لە هۆکارەکانیش بۆ هاوسەرگیریی…
زیاتر ببینە

كازمى لەبارەی گرانبوونى خۆراكەوە چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى ده‌ركرد

مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی خۆراكەوە كرد و وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد ڕێوشوێنى به‌په‌له‌…
Total
0
Share