ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی دانپێدانانی بکوژی دوو کەسەکەی سەرچناری بڵاوکردەوە

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی دانپێدانانی بکوژی دوو هاوڵاتیی لە گەڕەکی سەرچنار بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا بکوژ و تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ” دوابەدوای ڕاگەیاندراومان  لەرۆژی(2021/3/11) سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەنجامدارنی تەقەکردن لەکۆگای فرۆشتنی ماددە کوحولیەکان بەناوی (قەڵادزێ) لەشەقامی گشتی قلیاسان – چەق چەق کە بووە هۆی کوژرانی دووکەس بەناوەکانی (محمد مهدی صالح )کارمەندی کۆمپانیای سکیوریتی  و (محمد بلال أوسو ) بەڕەگەز سوری وە برینداربوونی دووکەسی دیکە ، بەفەرمانی راستەوخۆی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان تیمێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێک هێنرا لە بەشە پەیوەندیدارەکانی سەربە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی توانرا لەماوەی (24) کاتژمێردا تاوانباران دەستنیشان بکرێن”.

ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلیمانی و بەپێ ی ماددەی(406) لەیاسای سزادانی عێراقی  (3) سێ کەس دەستگیربکرێت بەناوەکانی:-

1- تاوانبار(ر.ع.أ) لەدایکبووی ساڵی(1980/ هەولێر ) دانیشتووی /سلێمانی.

2- تاوانبار(هـ.ف.ج) لەدایکبووی  ساڵی(1986/سلێمانی ) دانیشتووی/ ڕاپەرین.

3- تاوانبار(ب.س.ک) لەدایکبووی  ساڵی(1992/سلێمانی ) دانیشتووی/ ڕاپەرین.

بابەتی پێشتر

کۆی مادەکانی هەمواریی یاسای دادگایی فیدڕاڵی پەسەندکرا

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی داوادەکات کوتان بە ڤاکسینی ئەسترازینیکا ڕانەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شادی نەوزاد بوو بە یەكێتی

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێشوازیکرد لە شادی نەوزاد، كە بڕیاریداوە لە ئەمڕۆوە…
Total
0
Share