لەبارەی سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگەوە ڕونکردنەوە دەدرێت

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا ئەو پارەیەی کە هاوپەیمانان بەڵێنیانداوە بۆ سێ موچەی لیوا هاوبەشەکان بینێرن ڕەوانە دەکرێت.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “تا ئێستا هاوپەیمانان ئەو بڕە پارەیان نەخستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت کە بڕیارە بدرێت بە سێ موچەی لیوا هاوبەشەکان”.

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە وتیشی، “داوا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم کراوە کە موچەکان بەبێ لێبڕین بدرێتە لیوا هاوبەشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە”.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاندبوو، لە درێژەی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بڕێک پارە ڕەوانەی حکومەتی هەرێم دەکرێت و پاشان سێ موچە بەسەر یەکەوە دەدرێت بە لیوا هاوبەشەکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

یاسای دادگای فیدراڵی تێدەپەڕێندرێت و بودجەش دەخرێتە دەنگدانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو هاوڵاتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای…
Total
0
Share