سەرمایەدارێكی شاری سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

كەسێك لە سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەو كەسە سەرمایەدارێكی شاری سلێمانی-یە.

سامان نادر، بەڕێوبەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێواره‌ی ئە‌مڕۆ تیمه‌كانمان لە ته‌رمێك له‌ ڕێگه‌ی دووكانیان ئاگاداركرانه‌وه‌”.

ئەوەشی ئاشكراكرد، “پاش گه‌یشتنی ئه‌مبوڵانسی فریاكه‌وتنی سلێمانی بە شوێنەكە، دەركەوت هاوڵاتییه‌ك به ‌ناوی ئه‌بوبه‌كر مه‌عروف له ‌دایكبووی ساڵی 1973، كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا”.

سامان نادر ئاشكرایكرد، “ئەوەی تا ئێستا دەركەوتووە ئەوەیە، ئەوە كەسە بە چەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هۆكارەكەشی نەزانراوە”.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو كەسە بە “حاجی بەكر” ناسراوە و بازرگانێكی دیاری سلێمانی و خاوەنی كۆمپانیای “شارەزوور” بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای شۆفێران: پێشنیازی زیادکردنی کرێی پاسمان داوەتە قائیمقامیەت

سەندیکای شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی پێشنیازێکی خستووەتەبەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی بەمەبەستی بەرزکردنەوەی کرێی هاتوچۆی پاسەکانی ناوشار بەهۆی ئەوەی نرخی بەنزین…
زیاتر ببینە

لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
Total
0
Share