مه‌رگی هێرش سه‌نگه‌ری.. خانه‌واده‌كه‌ی هۆشداری ده‌ده‌ن

پاش گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌ری به‌هۆی كۆرۆناوه‌، خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ كه‌لار ڕایه‌كی جیاوازیان هه‌یه‌.

شاهۆ سه‌نگه‌ری، برای ڕۆژنامه‌نوسه‌ كۆچكردووه‌كه‌ به‌ تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “چه‌ندینجار داوای هاوكاریی ته‌ندروستیمان كردووه‌ له‌ به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان به‌ڵام هاوكاری نه‌كردووین، بۆیه‌ داوامان كردووه‌ ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌، گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كات هه‌ڵوێستی جیاوازمان ده‌بێت”.

له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ڵگورد حه‌مید، سه‌رپه‌رشتیاری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ كه‌لار به‌ تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگه‌یاند، “هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی كاك هێرش و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ كردوون كه‌ چاره‌سه‌ره‌كانیش كۆنتڕۆڵی ته‌ندروستی نه‌كردوون‌، دره‌نگانێك هاته‌ لای ئێمه‌ ئه‌وه‌ی توانیمان بۆمان ئه‌نجام دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا”.

بابەتی پێشتر

بانكی نێودەوڵەتی: كۆرۆنا 150 ملیۆن كەس نەدار دەكات

بابەتی دواتر

فراکسیۆنی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەكی سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی رەسمیدا وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان رادەگیرێت

دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ، لەگەڵ کۆتاییهاتنی…
Total
0
Share