بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەرپرسی دەروازەی پەروێزخان هەڵوەشایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئاشکرایدەکات بڕیاری دەستگیرکردن بۆ هەندێک بەرپرسی دەروازەی پەروێزخان هەڵوەشاوەتەوە و دادگای تاوانی کەرکوک/ گەرمیان لە بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی دەرکردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، ” ئاماژە بە بڕیاری دادگای تاوانی کەرکوک /گەرمیان (بەسیفەتی تەمییزی) بەژمارە (14/ت/2021) لە بەرواری (2021/2/9) تایبەت بە وردینی کردن و پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئاماژەپێکراوی سەرەوە بڕیاری لە بەرژەوەندی وەزارەت دەرکرد بە هەڵوەشاندنەوەی (نقص) ی گشت بڕیارەکانی گرتن دەرهەق بە فەرمانبەرانی وەزارەتمان، لە کاتێکدا بابەتی ئەو دۆسیەیە تەنها جێبەجێکردنی بڕیارێکی وەزارەتمان بوو، بەپێی ڕێنماییەکان لە “دەروازەی پەروێزخان بە ئەنجام گەیەندراوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، ” ئێمە لە کاتێکدا و لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیەوە پابەندبوونی تەواو بۆ ئیجرائات و فەرمان و بڕیارەکانی دادگاکان دەردەبڕین و هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی دادپەروەری، لە هەمان کاتدا داوا لە دادگاکان و دادوەرە بەڕێزەکان دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیاریەتی بەرپرس و کارمەندانمان و ماندووبوون و دڵسۆزیان لە چوارچێوەی “یاسا لەبەرچاو بگیرێت.

کۆتایی ساڵی ڕابردوو، بە تۆمەتی “گەندەڵی” دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتوو بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک بەرپرس دەکرد کە بەڕێوبەری گومرگ و  دەروازەی پەروێزخانی تێدا بووە.

بابەتی پێشتر

ژمارەی ئەو ڤاكسینەی دەگاتە هەرێم چەندە و كێ دەگرێتەوە؟

بابەتی دواتر

دیۆکۆڤیچ، پاڵەوانی 310 ڕۆژە فێدرەری ئەفسانەی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share