ئاماری نوێ.. مباپێ یەکەمی جیهانە و هالاند لە 10 گرانبەهاکەدا نییە

کیلیان مباپێ و هاری کەین گرانبەهاترین یاریزانی جیهانن

بەپێی نوێترین ئاماری دارایی، کیلیان مباپێی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان گرانبەهاترین یاریزانی جیهانە.

ئاژانسی “ئی ئێف ئی” پاڵپشت بە ئامارێکی کۆمپانیای “کەی بی ئێم جی” ڕاوێژکاری ئاشکرایکردووە، کە کیلیان مباپێی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان گرانبەهاترین یاریزانی جیهانە و نرخەکەی دەگاتە 185 ملیۆن یورۆ، لەسەر ئاستی خوێندنەوە و کۆکردنەوەی خاڵ پێدری ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە وەک باشترین دیاریکراوە.

لە ڕیزبەندییە نوێیەکەدا، بایەخی مباپێ 15 ملیۆن یورۆ کەمیکردووە و هێشتا نرخەکەی 185 ملیۆنە و لە لوتکەی ڕیزبەندیەکەدایە، هەروەها هاری کەینی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز کە نرخی 125 ملیۆنە لە پلەی دووەمدا ناوی هاتووە.

ڕەحیم ستێرلینگی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی هەمان نرخی هاری کەینی لەسەر دیاریکراوە و کەوتووەتە پلەی سێیەمەوە.

تەاواوکراوی ڕیزبەندیەکەش لە پلەی چوارەم بۆ دەیەم بەم شێوەیەیە:

  1. جادۆن سانچۆ (بوروسیا دۆرتمۆند): 118 ملیۆن یورۆ
  2. نێیمار دا سیلڤا (پاریس سان جێرمان): 115 ملیۆن (نرخەکەی لە مانگی کانوونی دووەمەوە 10 ملیۆن کەمیکردووە).
  3. محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): 114 ملیۆن
  4. مارکۆس ڕاشفۆرد (مانچستەر یونایتد): 114 ملیۆن
  5. کیڤن دی برۆن (مانچستەر سیتی): 114 ملیۆن
  6. ترینت ئالیکساندەر ئاڕنۆڵد (لیڤەرپوڵ): 111 ملیۆن
  7. سادیۆ مانێ (لیڤەرپوڵ): 110 ملیۆن

لە ڕیزبەندیەکەدا ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند هاتووەتە پلەی (11) و نرخەکەی بە 110 ملیۆن خەمڵێنراوە، کۆی گشتی حەوت لە 10ی گرانبەهاترینەکان لە خولی نایابی ئینگلیزی یاریدەکەن و هیچ یاریزانێکی خولی ئیسپانیا لە لیستەکەدا بوونی نییە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: بڕگەی تایبەت بە دانەوەی قەرزەكانی هەرێم ڕەتدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share