نەرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی تەکساس بەرزبووەوە

نرخی نەوت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە 13 مانگی ڕابردوودا، ئەمەش بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەی ڕووی لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا و دەوروبەری کردووە و بەهۆیەوە بەشێکە لە کێڵگە نەوتییەکانی ئەو ویلایەتە داخراون و بەهەمهێنانی نەوت کەمی کردووە.

نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەبڕی 93 سەنت و %1.5 بەرزبووەوە و گەیشتە 65.27 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش بەرزترین ئاستە کە لە 20ی کانونی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە تۆماریکردووە.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساس، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بڕی 76 سەنت و %1.2 بەرزبووەوە و گەیشتە 61.90 دۆلار بۆ بەرمیلێک.

لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوودا نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت بەبڕی دۆلارێک بەرزبووەوە و بەرزبوونەوەکەش تا داخستنی بازاڕ لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بەردەوامبوو، شیکەرەوەکان دەڵێن بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی ئەو سەرما و بەفربارینە زۆرەیە لە ئەمریکا کەبووەتە هۆی پەکخستنی بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکان و کەبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ورده‌كاریی حساباتی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌ زاری وته‌بێژی كازمییه‌وه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكرد، حكومه‌ت پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و بڕێكی دیاریكراو له‌ داهاتی…
Total
0
Share