زێڕ بۆ كەمترین ئاستی زیاتر لە دوو مانگی ڕابردوو دابەزی

هۆكارەكەی ئاشكرادەكرێت

دابەزینی نرخی زێڕ درێژەی هەیە و ئەمڕۆ گەیشتەی كەمترین ئاستی زیاتر لە دوو مانگی ڕابردووو ئەمەش بەهۆی بەهێزبوونی پێگەی دۆلار و داهاتی پێوانەیی قەواڵەكانی خەزێنەی ئەمریكا و ئەگەرەكانی بوژاندنەوەی ئابوری.

نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.9% دابەزی و گەیشتە 1778.70 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك لە كاتژمێر 8:25ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات، پاش دابەزینی كاتی پێشتری بۆ كەمترین ئاستی خۆی لە 30ی تشرینی دووەمی ڕابردوو بۆ 1768.60 دۆلار.

هەروەك گرێبەستە دواخراوەكانی ئەمریكا بە ڕێژەی 1.2% دابەزی و گەیشتە 1778.20 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك.

دیڤید مێجەر، بەڕێوبەری ئاڵوگۆڕی كانزاكان لە های ریدج ڤیوچرز وتی، چاوەڕوان دەكرێت ئابوریی ئەمریكا بوژاندنەوەیەكی هێواش بەخۆیەوە ببینێ.

ئەوەشی وت، گەشبینیەكان دەربارەی پەتای كۆرۆنا و گەیشتن بە “بەرگریی گشتی” دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەیەكی كەمی دۆلار و زیادبوونی داهاتی قەواڵە دواخراوەكانی 10 ساڵی داهاتوو، كە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە شوباتی 2020ەوە.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

خانەقین.. هێرشەكانی داعش بەردەوامن و ئەمشەویش شەڕ لە سنوورەكە ڕویدا

بابەتی دواتر

ئەمریكا بەڵێنی سزادانی ئەنجامدەرانی هێرشەكەی هەولێر دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share