فراکسیۆنی سەوز: بەتوندیی ئیدانەی ئەو ھێرشە دوژمنکارانە دەکەین

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر شاری هەولێر بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوی فراكسیۆنی سەوزدا هاتووە، “بەداخەوە لەلایەن دەستێکی چەپەڵ ھێرشی موشەکی کرایە سەر ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی ھەرێمی کوردستانە.”

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان، هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر ئیدانە دەكات و ڕایدەگەیەنێت، “ئێمە لە فراکسیۆنی سەوز بەتوندیی ئیدانەی ئەو ھێرشە دوژمنکارانە دەکەین کە دەکرێتە سەر ھاوڵاتییانی مەدەنی لە ھەولێری دێرین.”

ئەوەش هاتووە، “داوا لە ھێزە ئەمنییەکان و لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی ھەرێم دەکەین، کاری جدی بکەن بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەو دەستدرێژییە و پارێزگارییش بکەن لە پاراستنی سەلامەتیی گیانی ھاوڵاتییان و ئارامی و سەقامگیریی پایتەخت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەفسەران و پلە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت وەک یەک تیم کاربکەن

بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل گەڕایەوە بۆ ئەرکەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە. بەبۆنەی گەڕاندنەوەی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق: بڕیارەکەی پارتی بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسییە لە هەرێم

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی پارتی بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسییە لە هەرێم، ئەوەش نیگەرانیی لەلای كونسوڵی وڵاتان…
Total
0
Share