لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق یەمڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی شوبات ڕایگەیاند کە هیچ هێزێکی چەکداری دەرەوەی دەوڵەت لە شەنگال نییە، ئاسایشی قەزاکە لەلایەن پۆلیسی و هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی فەرمی ڕایگەیاند، “فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی پێشتر چۆڵکردنی قەزای شەنگالی لە سەرجەم هێزە چەکدارەکان ڕاگەیاند و ئێستا جگە لە سوپای عێراقی و پۆلیسی ناوخۆ ئاسایشی نیشتمانی هیچ هێزێکی چەکداری دیکە لە قەزاکەدا بوونی نییە”.
وتیشی، “ئێستا پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچە سنورییەکان و دەرەوەی قەزاکەدا هەیە”.
باسیلەوەکرد، “قەزای شەنگال ئێستا خاڵیە لە هەر هێزێکی چەکدار یان لایەنێکی سیاسی، جگە لە دامەزراوە ئەمنییەکانی سەربە حکومەتی فیدراڵی”.
وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت، “هێزە ئەمنییەکانی عێراق کار بەو بڕیارانە دەکەن کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەریدەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی قەزاکە و ئاسانکاریی گەڕانەوەی ئاوارەکان”.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی شەنگال وەک ئەوەی کراوە جێبەجێنەکراوە، بەوشێوەیەی ڕێککەوتنەکە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە جێبەجێنەکراوە، ئەو لایەنانەی کە پێویستبوو ئەو شوێنانە بەجێبهێڵن هێشتا لەوێ ماون.