میدیای فەرمی سوریا: هێزەکانی ئەمریکا بنکە سەربازییەکەیان لە حەسەکە چۆڵکرد بەرەو عێراق

بەپێی ئاژانسی سانای فەرمیی حکومەتی سوریا، هێزەکانی ئەمریکا بنکەی سەربازیی نزیک حەسەکەیان چۆڵکردووە و کەلوپەلەکانیان گواستووەتەوە بۆ خاکی عێراق.

ئاژانسی ناسا بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا بنکەی سەربازیی تەل عەلویان لە نزیک حەسەکە چۆڵکردووە و چۆڵکردنی بنکەکەشیان لە بەرەبەیانی دوێنێ هەینییەوە دەستپێکردووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بنکە ئەمریکییە کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە لە سەرجەم کەلوپەل و سەربازە ئەمریکییەکان چۆڵکراوە و گواستراونەتەوە بۆ عێراق لە ڕێگای دەروازەی نافەرمیی یەعریبەوە.

چۆڵکردنی ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا لەدوای ئەوە دێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک لە سەرباز و کەلوپەلە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقەوە نێردران نێردران بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری حەسەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share