لەسەر تەقەكردن لە سلێمانی 5 تۆمەتبار دەستگیركران

دیمەنێك لە ساتی تەقەكردنەكە

لەسەر دۆسیەی تەقەكردن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد و دەستیشیانگرت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی سێ‌ ڕوداوی تەقەكردن لە شاری سلێمانی ڕویدا و هاوڵاتییەكیش سكاڵای لای هێزەكانی پۆلیس تۆماركرد، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و وەرگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری توانرا لەماوەی كەمتر لە شەش كاتژمێردا پێنج تۆمەتبار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیربكرێن.

ڕونیشیكردەوە، دوو لە تۆمەتباران لە سێ‌ شوێنی جیاواز تەقەیان كردووە كە یەكێكیان لە ماڵی سكاڵاكار و دووانەكەی دیكەیان لە كافتریایەك و هۆتێلێك كە پەیوەندی بە سكاڵاكارەوە هەبووە، سێ‌ تۆمەتبارەكەی تریش پەیوەندییان بە هۆكاری تەقەكردنەكە هەبووە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بۆ بینینی ڤیدیۆی ساتی یەكێك لە ڕوداوەكان كلیك لێرە بكە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share