کۆمپانیایەکی ئەمریکی بە بڕی 42 ملیۆن دۆلار پاڵپشتیی عێراق دەکات بۆ نوێکردنەوەی فڕۆکەکانی

کۆمپانیای داین گروپی سەربازیی ئەمریکا گرێبەستێکی واژوو دەکات بۆ نوێکردنەوەی کەرتی فڕۆکەوانی لە عێراق و ئەفغانستان.

پێگەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە ئەو گرێبەستە بە هەماهەنگیی پنتاگۆن دەکرێت و لەپێناو خزمەتگوزارەییەکانی نوێکردنەوە و چاکسازی لە کەرتی فڕۆکەوانیی عێراق و ئەفغانستان.

پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکە لە 13ی مانگی ئابی 2021دایە، دابینکردنی خەرجییەکانی نوێکردنەوەیە فڕۆکەکانی عێراق و ئەفغانساتان لە داوی واژووکردنی گرێبەستەکەوە جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، “گرێبەستەکە بە ئاگاداری و ڕەزامەندی فەرماندەییە سوپای ئەمریکا ئەنجام دەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. خاوەنکارێکی تورکی بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی پیس نەبێت کرێکارێک لە ‏سندوقەکەیدا دەگوازێتەوە

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە ئاژانسی (‏IHA‏)ی تورکی بڵاوکراوەتەوە، خاوەنی ‏کۆمپانیایەکی تورکی لە شاری ئەنتاڵیا، بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی پیسنەبێت،…
Total
0
Share