تەندروستیی جیهانی هێشتا سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نەدۆزیوەتەوە

لە چینەوە، شارەزایانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایانگەیاند، سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەیان بۆ ئاشكرا نەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات، ئەو تیمە شارەزایەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی كە لە شاری وهانە ئاشكرایكردووە، تا ئێستا بە دیاریكراوی زانیارییان دەستنەكەوتووە لەبارەی چۆنیەتی گەیشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بازاڕی وهان، كە یەكەمجار ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوبووەوە.

ئاژانسی ئەی ئێف پی-ی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەكردووە، تیمە شارەزاكەی تەندروستیی جیهانی لە ئێستادا لەوە دەكۆڵنەوە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە بدۆزنەوە.

تیمەكە ئەوەشیان خستوەتەڕوو، تا ئێستا ئەو جۆرە ئاژەڵەشیان نەدۆزیوەتەوە كە لەڕێیەوە ڤایرۆسەكە گواستراوەتەوە.

چەند هەفتەیەكە تیمێك لە شارەزایانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە شاری وهانە لە چین، بۆ ئەوەی لە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكۆڵێتەوە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. لە هۆتێلێکی سلێمانی ژورەکان بە "پیک نیک" گەرمکراوە

بابەتی دواتر

کۆمپانیایەکی ئەمریکی بە بڕی 42 ملیۆن دۆلار پاڵپشتیی عێراق دەکات بۆ نوێکردنەوەی فڕۆکەکانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share