کەرکوک.. بەرپرسی پێگە ئەلکترۆنییەکانی داعش دەستگیرکرا

بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات ڕایگەیاند کە بەڕێوبەری پێگە ئەلکترۆنییەکانی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی بڵاویکردەوە، “لە چالاکییەکی ورد و بە چاودێری بەردەوامی مەفرەزەکانی هەواڵگریی سەربازی لە فیرقەی 14، بەڕێوبەری پێگە ئەلکترۆنییەکانی داعش لە ناوچەی زابی پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرا”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “ئەو بەرپرسەی داعش لە تورکیاوە هاتووە و هەستاوە بە دروستکردن وبەڕێوەبردنی پێگە وەهمییەکانی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها ئاسانکاری کردووە بۆ نیشتەجێکردنی ئەندامانی داعش لە تورکیا”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەو تیرۆریستە ڕادەستی دادگا دەکرێت و ئێستا بە مادەی 4ی تیرۆر دەستگیرکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: مانگی رابردوو زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی لە وڵاتەکە، بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە، لە…
Total
0
Share