سەرۆكی پەرلەمان: موچە كەمناكرێتەوە و زەوی دابەشدەكرێت

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “موچە كەمناكرێتەوە و ئەمساڵ زەویی نیشتەجێبوون دابەشدەكرێت.”

دوای ئەوەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی لە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا ڕەتكردەوە، سەرۆكی پەرلەمان پشتیوانیی ئەو بڕگەیەی كرد و پەسەندی دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ سۆمەرییە نیوز ڕایگەیاند، “لێبڕین و كەمكردنەوەی موچە، پلە تایبەت و باڵاكان دەگرێتەوە و فەرمانبەرانی تر هیچ لە موچەكانیان نابڕدرێت.”

حەلبوسی جەختیشیكردووەتەوە، “لە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا، بڕگەیەك دانراوە بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر توێژەكانی كۆمەڵد، كە فەرمانبەر و دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان و هاوڵاتییانی سوودمەندبووی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی دەگرێتەوە.”

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە “پارێزگاكان ڕێگەیان پێدەدرێت زەوییەكانیان ڕێكبخەن و چاكیان بكەن و بە نرخێكی ڕەمزی و زۆر كەم بەسەر كەسانی شایستەدا دابەشیان بكەن.”

بابەتی پێشتر

نهێنی یوڤانتۆس .. کیمیای یاریزانان و کریستیانۆ چەکە کوشندەکەیە

بابەتی دواتر

فرۆشتن و ژمارەکردنی ئۆتۆمبیلی نوێ گۆڕانکاری بەسەردا هات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوجو برایە گرتووخانەی پیاوان

بەهۆی گۆڕینی ڕەگەزییەوە لە پیاوەوە بۆ ژن، جوجو گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی پیاوان. ناوەندی نیشتمانیی هەواڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share