ئۆتۆمبیلێک کەوتە ڕوباری سیروانەوە و شۆفێرەکەی خنکا

ئەمشەو 6 ی شوبات، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبیلێک بۆناو ڕوباری سیروان شۆفێرەکەی کە تەمەنی 45 ساڵ بووە خنکاوە.

‎ڕێژەن بورهان، بەڕێوبەری هاتوچۆی قەزای دەربەندیخان بە تۆڕی میدیای ئێستای ڕاگەیاند، “نزیك كاتژمێر 7 ی ئەمشەو، لە گەڕەكی سیروانی قەزای دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری توێتا پیكاب، كەوتووەتە ناو ڕوباری سیروانەوە، بەو هۆیەشەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەستداوە”.

ئەوەشی خستەڕوو ئەوكەسەی گیانی لەدەستداوە، كارمەندی بەرگری شارستانی دەربەندیخانە.

‎بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان هۆكاری دروستبوونی ڕووداوەكەی بۆ كەمتەرخەمی شۆفێرەكە گەڕاندەوە.

بابەتی پێشتر

بەبێ كورد و بە زۆرینە بودجەی عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەكرێت؟

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤی بە دوو گۆڵ سێ خاڵ و پلەی سێیەمی لە ڕۆما سەندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی 100 دۆلار بە 151و…
Total
0
Share