دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دزیکردن ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر، دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە 85 مۆبایلی زیرەکی لە پێشانگەیەکی فرۆشتنی مۆبایل لە شاری کۆیە دزیبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار بە ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.