کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، وێستگەکانی کێڵگەی کۆرمۆر زیانی زۆریان بەرکەوتوە و لە ئێستادا ناتوانن هیچ بڕە غازێک بەرهەمبهێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک ئەوەی لە سەرچاوە ڕەسمییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، دەستیان بە بەرهەمهێنانی غاز نەکردووەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ژمارەیەک لە میدیا ناوخۆییەکان بەبێ بوونی زانیاریی دروست، لێدوانی ناتەواو و ناڕاست سەبارەت بە ڕەوشی وێستگەی غازی کۆرمۆر بڵاودەکەنەوە، دانەغاز داوا لە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات کە خۆیان لە ڕووماڵکردنی نابەرپرسانە و پێشبینی و لێکدانەوەی بێبنەما بەدوور بگرن.