وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەکشەممە، ئه‌نجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی دوازدە ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی 4ـی 10ـی 2026، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌کانی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی دوازدەی ئاماده‌یی له زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان، ده‌ستده‌کرێت به پڕۆسه‌ی خوێندنی قۆناغی یه‌که‌م له زانکۆکان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زانکۆکانیان بکه‌ن؛ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کاریی پێویست ده‌که‌ن بۆ پێشوازیکردن له وه‌رگیراوانی تازە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027).