وەزیری دارای: بڕیاردرا بەزووترین کات هەژماری من بگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی

ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من، دوایین قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و هەنگاوەکانی گواستنەوەی بۆ سەر وەزارەتی دارایی خرایەڕوو.

ئەوەش هاتووە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری باسی لەو کێشانە کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا لە بانکە ئەهلییەکان دروستبوون و جەختیکردەوە لە چارەسەرکردنیان بەزووترین کات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، لە ئێستادا کەمتر لە 10 هەزار مووچەخۆر ماون کە خۆیان لە پڕۆژەی ‘هەژماری من’ تۆماربکەن، زیاتر لە 750 ئامێری ڕاکێشانی پارەش داندراون کە زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەی لێوە وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی بڕیاریدا بەزووترین کات لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتی وەزارەتەوە، دەست بە هەنگاوەکانی گواستنەوەی پڕۆژەی هەژماری من بکرێت بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share