“وێنە و ڤیدیۆ سەربازییەکانتان بۆ کەس مەنێرن”

وەزارەتی پێشمەرگە، داوا دەکات بۆ پاراستنی زانیارییە کەسی و گشتیەکان، ئەفسەر و پێشمەرگەکانی کوردستان بەهیچ شوەیەک وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانیان بۆ هیچ کەس و هەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەنێرن.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەم ڕۆژانەدا، بەشێک لە هەژمار و کەسایەتیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا؛ داوا لە ئەفسەران و پێشمەرگە دەکەن وێنە و ڤیدیۆی بەشداریکردنیان لە شـ.ـەڕەکاندا و بە جلوبەرگی سەربـ.ـازییەوە بۆ بنێرن.

جەختیشی لەوەکردووەتەوە، داوا دەکەین بۆ پاراستنی زانیارییە کەسی و گشتیەکان، ئەفسەر و پێشمەرگەکانی کوردستان لەم بابەتەدا زۆر وشیارانە مامەڵە بکەن و بە هیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە چالاکییە سەربـ.ـازییەکانیان بۆ هیچ کەس و لایەنێک نەنێرن، بەتایبەت لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share