چنار حاجی ڕەسوڵ: پەیمانمان بە سێ یەکەمەکان داوە لە بودجەی ساڵی 2027 شوێنیان بکەینەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بە وردی کار لەسەر دۆسیەی سێ یەکەمەکان دەکرێت و هەوڵدەدرێت لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق جێگەیان بکرێتەوە.

چنار حاجی ڕەسوڵ، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پەیمانمان بە سێ یەکەمەکان داوە کە لە بودجەی ساڵی 2027ـی عێراق، بە ئامانجی دامەزراندنیان، هەوڵی شوێنکردنەوە و چەسپاندنیان بدەین.

وتیشی، هەرچەندە ئێستا دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبار نییە و ناجێگیرە، ناتوانین بڵێن ئەمڕۆ یان سبەینێ دادەمەزرێن، بەڵام لەسەر هێڵ دەبین و بە شێوەیەکی ورد کار لەسەر دۆسیەکەیان دەکەین تاوەکو بگەن بە مافی ڕەوای خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك پەرلەمانتار داوا دەكەن حكومەت “گرێبەستە 50 ساڵییەكە”یان بۆ ڕوونبكاتەوە

ژمارەیەك پەرلەمانتار واژوویان لەسەر یاداشتێك كردووە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانیان كردووە، تیایدا داوادەكەن حكومەتی هەرێم گرێبەستە 50 ساڵییەكەی…
Total
0
Share