بە مەبەستی خێراترکردنی کارەکانی یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، ئەمشەو شەقامێک لە سلێمانی بەربەست دەکرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەپێناو کارئاسانیی بۆ کارکردن لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، کاتژمێر هەشتی ئەمشەو، ئەو شەقامە لاوەکییەی پێش یەکتربڕەکە کە دەچێتە بەردەم جاف تاوەرز و هۆتێل ئەبو سەنا، بەربەست دەکرێت.
ئەوەش هاتووە، شۆفێران دەتوانن وەک جێگرەوە، کۆڵانی تەنیشت وێستگەی کارەبای شـ.ـەهید حەمە سەعید بەکاربهێنن.