تاران وەڵامی لێدوانەكانی واشنتن دەداتەوە

سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت، هەر هێرشێك لە لەلایەن وڵاتانی ناوچەكەوە بكرێتە سەر خاكی وڵاتەكەیان وەڵامی توند و كاریگەریان دەبێت و دەشڵێت، “هەڕەشەكانی واشنتن بێوەڵام نابێت”.

سوپای ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە ئامادەباشی تەواودان و لە ئەگەری هەر هێرشێك لەلایەن وڵاتانی ناوچەكەوە ڕاستەوخۆ وەڵامی كاریگەر و توندیان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا و ئیدارەكەی بە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ هەژماردەكەن و هەر دەستدرێژییەك بكرێتە سەر خاكی وڵاتەكەیان بێوەڵام تێناپەڕێت.

لەلایەكی دیكەشەوە لەبارەی ئەگەری هێرشی وڵاتانی كەنداو و بەشداریكردنیان لەم جەنگەدا سوپای ئێران ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەگەر وڵاتانی كەنداو بەشداری هەر هێرشێك بكەن ئەوا ڕاستەوخۆ ژێرخانی ئابوورییەكانیان وەك ئامانجێكی ڕەوا دەبینن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیراقچی: لە دانوستانەکانی ڤیەننا ڕێککەوتین لەسەر هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکان، بەتایبەت نەوت

عەباس عیراقچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و گەورە دانوستانکاری ئێرانی لە دانوستانەکانی ڤیەننا ئاشکرایکرد، لە گفتوگۆكانی چەند ڕۆژی…
Total
0
Share