وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان: لەناو بازاڕی کەلار کەسێک بە دەستڕێژی گوللە کـ.ـوژرا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایدەکات، لەناو بازاڕی کەلار بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، کەسێک بە دەستڕێژی گوللە کـ.ـوژرا.

عەقید سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەناو بازاڕی کەلار کەسێک بە دەستڕێژی گوللە کـ.ـوژرا، هەروەها کەسێکیش بریـ.ـندارە و لە نەخۆشخانەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە هۆکاری ڕووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە، ئەو کەسەشی کە بـ.ریندارە، بەرکەوتووە و پەیوەندیی بە کـ.ـوژراوەکەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share