عێراق و تورکیا لەبارەی نەوتەوە گەیشتنە ڕێککەوتن.
سەلیم ڕوکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ئەو وەفدە باڵایەی عێراق کە بە سەرۆکایەتیی وەزیری نەوت سەردانی تورکیای کرد ڕێککەوتنێکی لەگەڵ تورکیا بۆ ماوەی ساڵێک بۆ هەناردەی 750 هەزار بەرمیل نەوتی عێراق لەڕێگەی بەندەری جەیهان واژووکرد.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە هەناردەی ئەو بڕەنەوتە بەشێوەی ڕۆژانە دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی وت، “ڕێککەوتنەکە لەگەڵ لایەنی تورکی سەرجەم پڕۆژەکانی کەرتی وزە دەگرێتەوە.”