وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری نەوت سەردانی تورکیا دەکات.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەفدێک دەچێتە تورکیا.
دەشڵێت، سەردانەکە بە مەبەستی واژووکردنی ڕێککەوتننامەی گواستنەوە و بارکردنی نەوتی خاوی عێراقە لەڕێگەی بۆریی عێراقی-تورکییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.