لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە كەلار 7 کەس برینداربوون

ئەمشەو پێنج شەممە 4ی شوبات، ڕوداوێكی هاتوچۆ لە نزیك كەلار ڕویدا و بەهۆیەوە 7 كەس برینداربوون.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان، ڕوداوەكە لە نزیک شارەوانیی ساڵح ئاغا بووە و پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی هۆندای ئەلنترا و کیا لۆتز-دا ڕویداوە.

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرایكردووە، لە ئەنجامی ڕوداوەکە حەوت کەس برینداربوون، دواتر بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە كەلار کراون و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕودانی ڕوداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆی گەرمیانەوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share