سایلۆی سلێمانی: ڕۆژانی هەینی و شەممە دەرگامان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کراوەیە

سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ و بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم جوتیارانی دەڤەرەکە کردەوە سەبارەت بە بەردەوامبوونی پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵیان.

سایلۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، “ئاگاداری جوتیاران دەکەین ڕۆژانی هەینی و شەممە دەرگای سایلۆکانمان بەمەبەستی وەرگرتنی گەنمەکانیان، کراوەیە”.

ئەم بڕیارە لە کاتی گەرمەی وەرزی دروێنە و ڕادەستکردنی گەنمدا دێت، تاوەکو جوتیاران بتوانن بەبێ دواکەوتن و لە کاتی گونجاودا بەرهەمەکانیان ڕادەستی کۆگا ڕەسمییەکان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share