ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی چەند پرسێکەوە کۆببێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆدەبێتەوە.

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی سێ بڕگە دەکرێت:

لە بڕگەی یەکەمدا، بابەتی وەرگرتنەوەی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرزی چاندنی ئەمساڵ لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە لە چوارچێوەی پلانی ساڵانە و  گرفت و چارەسەرەکان، گفتوگۆ دەکرێت.

لە بڕگەی دووەمدا، بابەتی بڕیاردان لەسەر بابەتی خانەنشینکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی کە مەرجی یاسایی تەمەن و ساڵانی خزمەتی خانەنشینییان هەبووە، دەخرێتەڕوو.

لە بڕگەی سێیەمدا، بابەتی ڕاگرتنی سوودمەندیی خاوەن داهاتە باڵاکان لە پڕۆژەی سەبەتەی خۆراکیی ناوەندی، کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵی لە خەرجییە حاکمەکان پارەی بۆ تەرخاندەکرێت و تایبەتکردنی بە خاوەن داهاتە سنووردارەکان، گفتوگۆدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگەنادەین لە پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەدا بەرژەوەندی حزبی زاڵبکرێت

ھاوسەرۆکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، ڕێگەنادەن لە پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەدا بەرژەوەندی حزبی زاڵبکرێت و دەبێت لە یەکگرتنەوەیان بنەماکانی یەکسانی،…
زیاتر ببینە

رێواز فایەق: هیوادارین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ستی هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت، یەکێتی پابه‌ندە به‌و بنه‌ما دیموكراسییانه‌ی ماف به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات هه‌ڵبژاردن له‌كاتی…
Total
0
Share