بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 14 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، کەمتر لە هەفتەیەکە پڕۆسەکە دەستیپێکردووە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 14 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە بە پێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە :
1- لە سنووری پارێزگای دهۆک لە سەرجەم سایلۆکان بڕی پێنج هەزار و 818 تۆن و 80 کیلۆ وەرگیراوە .
2- لە سنووری پارێزگای هەولێر لەسەرجەم سایلۆکان بڕی چوار هەزار و 504 تۆن و 440 کیلۆ وەرگیراوە .
3- لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە سەرجەم سایلۆکانی سێ هەزار و 840 تۆن و 540 کیلۆ وەگیراوە .
نەوزاد شێخ کامیل، دەشڵێت، سایلۆکانی هەرێمی کوردستان توانای کۆگاکردنی یەک ملیۆن تۆن گەنمیان هەیە، پڕۆسەکە بەردەوامدەبێت تاوەکو ئەو پشکەی حکومەتی عێراق دیاریکردووە کە 400 هەزار تۆنە تەواودەکرێت، لە ئەگەری تەواو نەبوونی پشکەکە، داوای درێژکردنەوەی کاتەکە دەکەین.