فازڵ نەبی: لە ئەگەری نەبوونی بودجە ناردنی مووچە لەژێر مەترسیدا دەبێت

فازڵ نەبی ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری نەبوونی بودجە ناردنی مووچە لەژێر مەترسیدا دەبێت و پێویستە نوێنەرانی کورد هەوڵی چارەسەری ئەو کێشەیە بدەن.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، تا ئەم ساتە حکومەتی عێراق هیچ بەڵێنێکی نەداوە کە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، کێشەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تا ئەم کاتەی ساڵ، عێراق یاسای بودجەی نییە.

وتیشی، پێویستە نوێنەرانی کورد لە بەغداد داوا لە حکومەتی عێراق بکەن هیچ نەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ عێراق یاسایەکی شەش مانگی بۆ بودجە هەبێت، تاوەکو ئێمە بەشەمافی خۆمان لە بودجە وەربگرین، ئەگینا تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەژێر مەترسیدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share