ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی عێراق ڕێژەیەكی كەمتر دۆلاری خستە بازاڕەوە

بەراورد بە دوێنێ، بانكی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ ڕێژەیەكی كەمتر دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەشێك لە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات، بانكی ناوەندیی عێراق بڕی 53 ملیۆن و 603 هەزار و 849 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ چوارشەممە ئەو دۆلارەی لەلایەن بانكی ناوەندییەوە خرایە بازاڕەوە، بڕی 86 ملیۆن و 286 هەزار دۆلار بوو، بەوەش ئەمڕۆ خستنە بازاڕی دۆلار بە ڕێژەی 38.37% دابەزیوە.

ئەمڕۆ بانكە عێراقییەكە، سەرجەم دۆلارەكانی بەشێوەی “حوالات و اعتمادات” خستووەتە بازاڕەوە و بە شێوەی نەخت نەبووە.

بانكی ناوەندیی عێراق 100 دۆلاری بە 146 هەزار دینار فرۆشتووە، لە بازاڕەكانی دراوی هەرێم لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 450 دینارەوە مامەڵەی پێوەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەرێم و عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، هەرێم و عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە قەزای حەدیسەوە کراوە

فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو کە کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە…
Total
0
Share