جێگری سەرۆکوەزیران ڕایدەگەیەنێت، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، لەسەر ئاستی جیهان کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکردووە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە بەزووترین کات حکومەت پێکبهێنرێت، چەندینجاریش وتوومانە کە یەکێتی ئامادەیە بۆ گفتوگۆ دابنیشێت.
وتیشی، پێکنەهێنانی حکومەت کاریگەریی خراپی لەسەر ناوبانگی هەرێمی کوردستان هەبووە لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتانی ناوچەکەش.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە شەڕی پۆست ناکەین، بەڵام پۆستێکیشمان ناوێت کە نەتوانین دەسەڵاتی تێدا بەکاربهێنین.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی وت، “دەبێت تەبایی لە نێوان یەکێتی و پارتیدا هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی هەرێم، هەردوو حزبیش بەبێ یەکتر حکومەتیان بۆ پێکنایەت”.