قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی پەیامی ئاشتی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە و جیهان هەیە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند، لەناو گەرمەی ئاڵۆزی، ناسەقامگیری و مەترسییەکاندا، سلێمانی پەیامی ئاشتی و سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری بۆ ناوچەکە و جیهان هەیە.
دەشڵێت، بەڕێوەچوونی دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابوریی دێڵفی لە سلێمانی بە بەشداریی سەرکردە و پسپۆڕان لە وڵاتانی جیاواز، پێگەی سلێمانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا بەهێزتر دەکات و ناوی دەچێتە پاڵ ئەو شارە گرنگانەی جیهانەوە کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکان دەکرێت.