فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، سبەى یەکەم کاروانى حاجییانى سلێمانى لە ڕێگەی ئەو فڕۆکەخانەیەوە دەگەنەوە هەرێمى کوردستان.
لەلایەکی دیکەشەوە، کاروان ستونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمرۆ یەکەم کاروانی حاجییان بە ڕێگەى وشکانى لە سعودیەوە بەرەو هەرێمى کوردستان بەڕێکەوتوون، سبەى هەینى 1029 حاجیی دیکە دەگەڕێنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانى، سبەى یەکەم کاروانى حاجییانى سلێمانى دەگەنەوە فڕۆکەخانەکە و ژمارەیان 294 حاجییە.