مەسعود عەبدولخالق: کاتی ئەوەیە کەسی نوێ ببێتە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسعود عەبدولخالق ڕایدەگەیەنێت، کاتی ئەوە هاتووە کەسی نوێ ببێتە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین کەسی تەکنۆکرات و ڕۆشنبیر هەن، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەوان پەسەندکراوترن.

مەسعود عەبدولخالق، نووسەر و چاودێری سیاسی لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئێستا لە پەرلەمانی کوردستان یەکێتی و پارتی 39 کورسی بە 39 کورسین، کاتێک لە بەغداد لەگەڵ ڕۆشنبیرێک لەوبارەیەوە قسەدەکەین و باس لەوە دەکرێت دەمێکە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نەگۆڕاوە، شەرمەزاردەبین.

وتیشی، ناکرێت هەر دوو یان سێ کەس لەو پۆستەدا ببینین، ئیتر هەق وایە کورسییەکە بەجێبهێڵن، چونکە کاتی ئەوە هاتووە کەسی نوێ ببێتە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین کەسی تەکنۆکرات و ڕۆشنبیر هەن، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەوان پەسەندکراوترن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share