پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای دوو هاوڵاتی، کەسێک دەستگیرکراوە کە لە ماوەی دوو شەودا 15 بتڵی غاز و دوو ئامێری چێشتلێنان و سێپای چێشتخانەی لە شوێنێکی گەشتیاری و کافتریایەک دزیووە.
ئاماژەی بەوەشدا، پاش لێکۆڵینەوە و لەسەر فەرمانی دادوەر، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.
پۆلیسی سۆران ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەداناوە کە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.