وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکرایدەکات، چرکە و کاتژمێر دەژمێرین بۆ سەرڕێژبوونی بێڵماوسەکە.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چرکە و کاتژمێر دەژمێرین بۆ سەرڕێژبوونی بێڵماوسەکەی دووکان.
وتیشی، توانای بەنداوەکە بۆ گلدانەوەی ئاو تەواوبووە و تەنیا سەرڕێژبوونی ماوە.