منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان ونبووە

منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان ونبووە و کەسوکاری داوادەکەن هەر کەسێک هەر شتێک لەبارەیەوە دەزانێت پەیوەندییان پێوە بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بە ناوی (یاد سەرباز) لە گوندی ئێندزێی سەر بە بناری قەندیل ونبووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو منداڵە خەڵکی باڵەکایەتییە و کەسوکارەکەی دەڵێن، زۆر گەڕاوین بە دوایدا تائێستا هیچ سۆراغێکمان دەست نەکەووتووە.

کەسوکاری ئەو منداڵە ونبووە دەڵێن، تکایە هەرکەسێک شتێک دەربارەی دەزانێت پەیوەندیمان پێوە بکات بە ژمارە مۆبایلی :

07501505060

07501138532

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share