بڕیارە کاتژمێر 10ـی ئەمڕۆ و لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، دەست بە دابەشكردنی مووچە بکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی ئایار بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەریەک لە (خاوەن پێداویستیی تایبەت، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی، کاروباری شـ.ـەهیدان و ئەنفالکراوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان) مووچەی وەردەگرن.
هاوکات، لەگەڵ ڕاگەیاندنی خشتەکە، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕۆژانی جەژنیشدا دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و مووچەخۆران دەتوانن لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانییەوە سەردانی بانکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.