قوباد تاڵەبانی: دەرفەتێکی باش هاتووەتە ئاراوە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق باسمان لەوەکرد دەرفەتێکی باش هاتووەتە ئاراوە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانمان.

وتیشی، هەروەها هاوڕابووین لەسەر کاری هاوبەش بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا لە بوارەکانی بازرگانی، کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوێك لە ژووری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیانەوە

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان ژمارەیەك بڕیاری بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی توشبوون بەكۆرۆنا دەركرد. لە ڕاگەیەندراوێكدا ژووری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان ئاماژەبەوەكراوە،”بەهۆی هەڵکشانی…
Total
0
Share