مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قورسی کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئارامی و هێورکردنەوەی دۆخەکە و جەختیکردەوە کە واشنتن لە ڕێگەی دانوستانەکانەوە هەوڵدەدات کۆتایی بە شەڕ و گرژییەکان بهێنێت.
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەژێر کاریگەریی ململانێ و ئاڵۆزییەکی تونددایە، و چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە هێنانەپێشەوەی بژاردەی دانوستان لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە، ئاماژەیە بۆ بوونی جموجوڵ و نێوەندگیریی نوێ لە پشت پەردەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر.
ڕوبیۆ ئاماژەی بەوەش کرد کە واشنتن دەیەوێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەت و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەنێوان لایەنەکاندا، زەمینەیەک بۆ ئاشتییەکی بەردەوام بڕەخسێنێت کە بەرژەوەندی و سەقامگیریی هەموو لایەک بپارێزێت.