سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاسپارد.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکانی مووچە و داهاتی نانەوتی.
وتیشی، ئێمە وەک حکومەت ئەوەی لەسەرمان بێت جێبەجێی دەکەین بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا شایستە داراییەکانی مووچەخۆران دابینبکرێت و هیچ گرفتێک بۆ مووچەی مانگەکانی داهاتوو دروست نەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فالح ساری، وەزیری دارایی ڕاسپارد بە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.