وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئایار و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت .
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستن، ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 20 ی ئایاری 2026 لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەینێ پێنجشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
دەشڵێت، سەبارەت بە دیاریکردنی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئایار و ناردنی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، لە ڕووی ژمێریارییەوە ئەو بابەتە پەیوەستە بە ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگانە و تاکۆتایی مانگی ئایار و ناردنی سەرجەم داتاکان لە یەکە ژمێریارییەکانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری بە دیار ناکەوێت داهاتی مانگی ئایار چەندە و چەندەش پشکی حکومەتی فیدراڵە.