کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە سەرجەم ناوچەکان باران دەبارێت و خێرایی با زیاددەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە بە گشتی ئاسمان ساماڵ، پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە دواینیوەڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە بە شێک لە ناوچە جیاجیاکانی سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچە شاخاوی و نیمچە شاخاوی و دەشتەکان کاریگەریی تاوەباران و چالاکبوونەوەی هەورەبروسکە و هەندێک کات دابارین بە شێوازی لێزمەبارانی کورتخایەن هەیە، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ناجێگیریەک لە کەشی ناوچەکەمان دروستدەبێت و پێشبینیی گەواڵەباران لە سەرجەمی ناوچە جیاجیاکان هەیە هەروەها زیادبوونی خێرایی با بەتایبەت لە بەشەکانی باشووری هەرێمی کوردستان کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای کەرکوک و ناوچە دەشتاییەکانی باشووری پارێزگای هەولێر .
ئەوەش دەڵێت، هەندێک کاتی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ خێرایی با بۆ سەرووی (20-30)کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاددەکات، پلەی گەرما لە هەندێک ناوچە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت ئەگەری کەمێک باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە دواینیوەڕۆ لەگەڵ بوونی هەورەبروسکە لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییەکان لە دواینیوەڕۆ، پلەی گەرما بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە بەرزدەبێتەوە لە هەندێک ناوچەش نزمدەبێتەوە.