ئیدارەی گەرمیان: مووچەی چوار مانگی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکان دابەشکرا

ئیدارەی گەرمیان، ڕایگەیاند، مووچەى چوار مانگی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکان دابەشکرا.

ئیدارەی گەرمیان، ڕایگەیاند، دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا، ژینگەپارێزانى ناو نەخۆشخانەکانى کەلار بەهۆى وەرنەگرتنى مووچەکانیان بۆ ماوەى چوار مانگ، هاتنە ئیدارەى گەرمیان و داواى خەرجکردنى مووچەکانیان کرد، بۆ ئەو مەبەستە ئیدارەی گەرمیان هەوڵی جددی دا بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان و خەرجکردنی مووچەکانیان، نوسینگەى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران، هاتنەر سەر هێڵ و پاش بەدواداچوون و هەوڵەکان سەردانی نوێنەری ئیدارەی گەرمیان و تەندروستیی گەرمیان بۆ وەزارەتی دارایی، لە وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمی کوردستانەوە مامەڵەکان تەواوکرا و فەرمانى خەرجکردنى موچەکانیان درا، ئەمڕۆ مووچەی چوار مانگیان وەرگرت.

دەشڵێت، بەگوێرەی ڕێکارە داراییەکان ئەو ژینگەپارێزانە مووچەى مانگەکانى (یەک تاوەکو چواری 2026) یان بۆ خەرجکرا کە کۆى گشتیی مووچەکانیان بۆ ئەو چوار مانگە (266 ملیۆن و 550 هەزار دینارە) لەگەڵ ئەوەشدا ڕەزامەندیى خەرجکردنى مووچەی مانگەکانى دیکەشیان دراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share