مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ڕایگەیاند، دادگاییکردنی عـ.ـەجاج وانەیەکی گەورەیە بۆ هەموو دوژمن و نەیارانی گەلی کوردستان.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، پیرۆزبایی گەرم لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و کەسوکاری ئەنفالکراوان بەتایبەتی دەکەین بە بۆنەی دادگاییکردن و بڕیاری حوکمدانی ڕەوا بەسەر جـ.ـەللادی گەورەی جیـ.ـنۆسایدی ئـ.ـەنفال و تاوانباری کوردکـ.ـوژی زیندانی نوگرە سەلمان، (عـ.ـەجاج)ی خـ.ـوێنڕێژدا.
دەشڵێت، ئەمڕۆ دادگای ڕەسافە لە بەغداد گۆڕەپانی تۆڵەی ڕەوای مێژوو و حوکمی دادپەروەرانە بوو بەسەر تـ.ـاوانبار عـ.ـەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی کە لە دۆسیەی ئـ.ـەنفالدا ناوی وەک بـ.ـەدناوترین بـ.ـەدناوەکانی ڕژێمی بەعـ.ـس دێت، تـ.ـاوانبارێک کە قێزەونترین جۆر تـ.ـاوانی ڕۆژانە و سات بە ساتی بەرامبەر خوشک و دایک و پیر و منداڵانی زیندانی نوگرە سەلمان ئەنجامداوە و دێوەزمەیەکی سەربازیی ڕژێمی دێوەزمەی بەعـ.ـس بوو لە دژی گەلەکەمان.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەوەش دەڵێت، دادگاییکردنی عـ.ـەجاج دەرس و وانەیەکی گەورەیە بۆ هەموو دوژمن و نەیارانی گەلی کوردستان، کە درەنگ یان زوو، ڕۆژی سزادانی تـ.ـاوانباریان دێت و ڕۆژی ئینساف و پێدانەوەی ماف بە زۆرلێکراوان، لە هەموو چین و توێژەکانی میللەتەکەمان، دێت و هەرگیز بەسەریانەوە ناچێت.
ئەوەش دەڵێت، سەرکەوێ داد و دادپەروەری لە عێراقی نوێ و فیدراڵدا و بێتەدی هەموو ئاواتەکانی گەل کە هەزاران قـ.ـوربانیی لە پێناودا دراوە، ڕۆحی شـ.ـەهیدان ئاسوودە بێت و دووبارە پیرۆزە لە یادگاریی شیرینی ئـ.ـەنفالکراوەکان.